بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عۆدەی عەبدولهادی بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاندووە کە ناوە ناوە درۆنەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقدا تێکدەشکێندرێن و ئاشکرایە کە زۆربەشیان بۆ کاروباری سیخوڕی بووە.
ناوبراو پرسیاری ئەوەیکردووە کە ئامانج لە بوونی ئەم درۆنانە لە ئاسمانی عێراقدا چییە؟ و وتی: کەوتنەخوارەوەی بەردەوامی درۆنەکانی ئەمریکا پیشاندەری چالاکی نهێنی ئەوانە و ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی تەواو هەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق جەختیکردووەتەوە کە دەبێت ناسنامەی ئەو کەسەی کە موڵەتی فڕینی درۆنەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دەدات ڕوون ببێتەوە و هەروەها دەبێت عێراقییەکان بزانن کە ئامانج لەم کارەی ئەمریکییەکان چییە.
عەبدولهادی ڕایگەیاندووە کە بوونی درۆنەکانی ئەمریکا بووەتە نیگەرانییەکی گەورە بۆ عێراقییەکان و دەبێت ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت./.