بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی کە چەندین پێشنیار لە سەر کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم چوار وڵاتە لە مانگی ئایار هەبووە کە زۆر لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا نزیک بووە و هەروەها پێشنیارێک لە سەر سەرەتای مانگی ئایار هەبووە کە ڕێکەوتنی لە سەر نەکراوە لە بەر ئەوەی کە سەرۆک کۆماری ئێران لەو کاتەدا سەردانی سوریا دەکات و هەوڵەکان بۆ ڕێکەوتن لە سەر وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی هەر چوار وڵاتەکە بەردەوامە.
ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەر چوار وڵاتی ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سوریا ڕۆژی سێ شەممە لە مۆسکۆ بەڕێوە بچێت./.