بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جیهان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدایان تاوتوێ کرد.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەو وتووێژەدا ڕایگەیاند کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران دەکات.
وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات هەروەها سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.