بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە پاش ڕاپۆرتی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە هەوڵی تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ بەلاڕێدابردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
حازم قاسم جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری بگەڕێتەوە، وەڵامێکی بەهێز و کوشندە وەردەگرێت.
وتەبێژی حەماس ڕایگەیاندووە کە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
پێشتر کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە پلانی تیرۆری سەرکردەکان و فەرماندەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین دەست پێدەکاتەوە./.