بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی گرووپی خۆڕاگری ” اصحاب کهف ” هاتووە کە هێزە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەم ڕۆژانەدا بەردەوام ئاسمانی عێراق بەکار دێنن و ئامانجەکەشیان گواستنەوەی هێزەکان و کەرەستەی تەکنیکی لە بنکەی سەربازی ” الجهرا ” ی کوێت بۆ بنکەی سەربازی ” ڤیکتۆریا ” لە فڕۆکەخانەی بەغدایە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەمریکییەکان پلانی هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و پاڵپشتی لۆجستی لەو ڕژێمەیان لە ڕێگای ئاسمانی عێراقەوە هەیە.
ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانیان لە خاکی عێراق کشاندووەتەوە بەڵام چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە 2 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی بە ناونیشانی جۆربەجۆر لەم وڵاتەدا ماونەتەوە./.