بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی سودان هەواڵی هەڵهاتنی عومەر بەشیر سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەیان لە گرتووخانە بڵاو کردووەتەوە.
میدیاکانی سودان ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەک لە بەنکراوانی گرتووخانەی کۆپەر لە باکوری خەرتومی پایتەخت هەڵهاتوون کە دەوترێت عومەر بەشیر سەرۆک کۆماری پێشووی سودانیش لە نێو ئەواندایە.
عومەر حەسەن بەشیر دیکتاتۆری پێشووی سودان لە کاتی شۆڕشەکەی ساڵی 2019 لە دژی ناوبراو، لە گرتووخانەدایە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕی ناوخۆیی سودان لە نێوان هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕوویداوە و بەردەوامە./.