بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق هێرتزۆگ لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا وتی کە ئیسرائیل ڕوبەڕوی مەترسیدارترین قەیرانی ناوخۆیی لە ساڵی 1948 تا ئێستا بووەتەوە.
ناوبراو ئاڵۆزییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی بە مەترسیدارترین قەیرانی ناوخۆیی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد و وتی کە ئەم قەیرانە ڕەهەندی جیاجیای هەیە و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتیکردەوە کە واز لە پۆستەکەی بێنێت و وتی کە من متمانەپێکراوی چین و توێژە جیاجیاکانم و پێشنیاری دەست لە کار کێشانەوەم گونجاو نەبووە./.