بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی دوو هەفتەی ڕابردوو لە لوبنانەوە بۆ سەر پێگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە پاش مانگی ڕەمەزان خۆی بۆ قۆناغێکی مەترسیدار ئامادە دەکات.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە حەماس لە لوبنانەوە هەوڵی بەهێزبوونی پێگەی خۆی دەدات، وەک ئەوەی کە لە دوو هەفتەی ڕابردوو بە هەڵدانی 38 مووشەک لە ماوەی دوو خولەکدا ڕوویدا.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پاش مانگی ڕەمەزان، سنوار لێپرسیراوی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەززە، ستراتیژی زیاترکردنی بەرەکانی شەڕ پەیرەو دەکات و ئەمەش هاوکێشەکان بەرەو گۆڕانکاری دەبات.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل خۆی بۆ قۆناغێکی دژوار و مەترسیدار ئامادە دەکات کە دەتوانێت بەرمیلە باروتەکان بتەقێنێتەوە. لە ئیسرائیل لێکدانەوەی زۆر بۆ وتەکانی ئەم دواییەی سنوار کراوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە زیاترکردنی بەرەکانی شەڕ تەنیا درووشمێک نییە./.