بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئێستادا بازاڕەکانی ناوچەکە و جیهان کەشێکی گونجاوی بۆ هەناردە و هاوردە هەیە و پێویستە عێراق لە گەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم بازاڕانەدا هاوئاهەنگ بێت.
ناوبراو وتی کە عێراق 600 هەزار تەن خۆرمای هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا کردووە.
خەزاعی وتی کە عێراق لە باکور تا باشور و لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا 108 ملیۆن هێکتار زەوی کشتووکاڵیی هەیە./.