بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وتاری نوێژی جەژنی تاران وتیان: دوژمن دژی یەکڕیزی گەلی ئێرانە، دژی یەکگرتوویی و یەکدەنگی گەلی ئێرانە، دوژمن دەیەوێت خەڵک بە هۆی خواست و بیر و بڕوای خۆیانەوە شەڕ و پێکدادانیان هەبێت. لە کۆمەڵگایەکدا تێڕوانین و بیرکردنەوەکان جیاوازە، لە سەر پرسە جیاجیاکان تێڕوانینی جیا هەیە، ئاساییە کە هەمووان پێکەوە بن، لە گەڵ یەکتر بژین، چالاکی بکەن و لە پەیوەندیدا بن.
بەڕێزیان وتیان: دەبێت پیلانەکانی دوژمن بۆ ناکۆکی خستنە نێو خەڵک یان ناکۆکی خستنە نێو خەڵک و بەرپرسان پووچەڵ بکرێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: لە ڕابردوودا هێزەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە هێزی سەربازی دەچوونە وڵاتانی دیکەوە، ئەم تەکتیکە باوی نەماوە، دوژمنانی ئیسلام بەوە گەیشتوون کە هێزی سەربازی کاریگەری نەماوە، ئەم ئەزموونە لە ئەفغانستان و عێراق بۆ ئەمریکا ڕوون بووەتەوە، هەر بۆیە ستراتیژی خۆیان گۆڕیوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: کار و تەکتیکی ئەمڕۆی ئەوان بریتییە لە تەزویر، بە پێچەوانەوەکردنی ڕاستییەکان، درۆ، سووکایەتی بە گەلان، ناکۆکی خستنە نێو گەلان، شاردنەوەی تواناکان و خاڵە بەهێزەکانی گەلان.
بەڕێزیان لە درێژەدا وتیان: شوکر بۆ خودا کە گەلی ئێمە ووشیارن و تا بە ئەمڕۆ شکستیان بە دوژمن هێناوە و لێرە بە دواش بە یارمەتی خودای گەورە لە شکست هێنانی دوژمن بەردەوام دەبن./.