بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان بە تایبەت پێگەی سابرین نیوز ڕایانگەیاند کە درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری MQ1 gray لە باشوری پارێزگای کەرکوک لە لایەن مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمان خراوەتە خوارەوە.
ئەو درۆنە بە سەر ئاسمانی ناوچەی ئامرلی و توزخورماتو بووە کە تێکشکاوە و هێشتا لە وردەکاری و ئەوانەی کە درۆنەکەیان خستووەتە خوارەوە، زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.
هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە بڵاو بوونەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە درۆنەکە سەرقاڵی پاڵپشتی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بووە کە بە هۆی کێشەی تەکنیکی تێکشکاوە./.