بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا درێژە بە تاڵانکردنی نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریا دەدەن و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان تەنکر نەوتی ناوچەی جزیرە بۆ خاکی عێراق گواستراوەتەوە.
ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو 74 تەنکەر نەوتی سوریا لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانی مەحمودیە و ئەلوەلید ڕەوانەی خاکی عێراق کراوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە 6 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکا ئەرکی پاراستنی ئەو تەنکەرانەیان لە ئەستۆ بووە./.