بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرزی پەستانی خوێن هەندێک کات بە بکوژی بێدەنگ ناو دەبەن، هەندێک هۆکار هەیە کە کاریگەری نەرێنی لە سەر پەستانی خوێن دادەنێن و بەرپرسن لە بەرزکردنەوەی.
گوشاری دەروونی:
کاتێک گوشاری دەروونی بەرز دەبێتەوە. جەستە هپڕمونی ئەدرناڵین و کۆرتیزۆڵ بەرز دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات لێدانی دڵ خێراتر بێت و پەستانی خوێن بەرز ببێتەوە، ئاساییە کە هەندێک کات تووشی گوشاری دەروونی بیت بەڵام بەردەوامبوونی مەترسی هەیە.
کافائین:
لێدانی دڵ خێرا دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، ئەمەش لەو کەسانە خەراپتر دەبێت کە هەستیارییان بە کافائین هەیە و ڕێژەیەکی زۆریشی لێدەخۆن.
دەرمان:
هەندێک جۆری دەرمان هەیە کە زەخت بەرز دەکەنەوە، وەک هەندێک جۆری دەرمانی دژە هەوکردن یان دژە خەمۆکی.
جگەرەکێشان:
مەترسیدارە بۆ دڵ، لە بەر ئەوەی کە دەمارەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە. ئەم کاریگەرییە کاتییە ئەگەر تەنیا یەک دوو جار جگەرە بکێشێت، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی جگەرە بکێشێت تووشی زەخت دەبێت.
هەندێک جۆری خواردن:
ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە سوێرن و مەترسیدارن بۆ زەخت، وەک خواردنە خێراکان./.