بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هەینی 21 ی نیسان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ڕۆبێرت کێندی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەو وڵاتەوە، وتی کە ئەم بابەتە دیسانەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا زڕباوکی داعشە.
کەنعانی وتی: هیچ گومانێک لەوەدا نەبووە کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەمریکاوە پێکهاتووە و پاڵپشتی کراوە. بەڵام بۆ ئەوانەی کە چاویان بە ڕووی ڕاستییەکاندا دادەخست، لێدوانەکانی ڕۆبێرت ئێف کێندی برازای جۆن کێندی و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی ئەمریکا کە ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی پێکهێنەری داعش بووە، دیسانەوە جەخت لەوە ڕاستییە دەکاتەوە کە ڕژێمی ئەمریکا زڕباوکی داعشە./.