بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەی ڕۆژی هەینی 21 ی نیسانی 2023 لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونی مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە ناوبراو، ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە و گەلی خۆڕاگری یەمەن، ئازادکردنی پۆلێک لە دیلەکانی یەمەنی بە ئەنجامی خۆڕاگریی گەلی ئەو وڵاتە ناو برد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: نیگەرانی دۆخی مرۆیین لە یەمەن بەڵام هیوادارین بە بەردەوامی وتووێژە سیاسییەکان ئازادی تەواوی دیلەکان، هەڵگرتنی گەمارۆی سەر خەڵک و جێگیربوونی ئاگربەستی هەمیشەیی لە یەمەن مسۆگەر بێت.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەمیشە پاڵپشتی لە گەلی ئازیزی یەمەن و وتووێژە ناوخۆییەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەوان دەکات./.