بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەهارۆن زئیوی سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئێران، حزبوڵڵای لوبنان و فەڵەستینییەکان چەندین بەرەی شەڕیان لە ناوچەکە لە دژی ئیسرائیل کردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە بەرپرسانی سیاسی ئیسرائیل گرنگی بەم بابەتە نادەن و تەنانەت وەزیرەکانی کابینەی نتانیاهۆ زانیارییان لە سەر ئەم مەترسییە نییە.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەمە یەکێک لەو دەگمەن قۆناغانەیە کە ئێمە سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورە هۆشداریمان بە بەرپرسانی سیاسی داوە.
وتیشی کە ئیسرائیل ڕوبەڕوی چەندین قەیرانی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بووەتەوە./.