بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی 24 کاتژمێری، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هەواڵی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سودانەوە تا ئێستا 330 کەس کوژراون و زیاتر لە 3200 کەسی دیکەش بریندار بوون.
شەڕی ناوخۆیی سودان لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە بە فەرماندەیی عەبدولفەتاح بورهان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فەرماندەیی محەممەد حەمدان دەقلو ناسراو بە حەمیدتی دەستیپێکردووە./.