بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنی میدیایەکی ئەمریکی وتی کە ئەمریکا دەبێت زیاتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی هەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی وتی کە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە پاڵپشتی لە مانەوەی ئەمریکا دەکەن و بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە کە سەبارەت بە بەڵێن و بەشداری خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەفاف بێت.
نتانیاهۆ لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنەدا نیگەرانی خۆیی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئێران و سعوودیە نەشاردەوە و وتی: پێم وایە کە ئەم ڕێکەوتنە زیاتر بە هۆی هەوڵەکانی سعوودیە بۆ ڕاگرتنی شەڕی یەمەن یان بۆ نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان بووە و سەرکردەکانی ئەو وڵاتە نازانن کە دۆستان و دوژمنانی ئەوان کێن./.