بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو بە تاوتوێکردنی ڕێژەی قەرزەکانی 189 وڵاتی جیهان ڕایگەیاندووە کە پێگەی ئێران لەم ڕووەوە باشتر بووە.
بە پێی ئەو ئامارەش، لە ساڵی 2022 ڕێژەی قەرزەکانی ئێران بەراورد بە ساڵی 2021 لە سەدا 19 دابەزیوە.
ئێران لە ڕیزی 189 وڵاتی جیهان لە پلەی 152 دایە، کە واتە 151 وڵات بەراورد بە ئێران ڕێژەی قەرزەکانیان زیاترە.
سندۆقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاندووە کە ژاپۆن قەرزدارترین وڵاتی جیهان لە ساڵی 2022 بووە. یۆنان و ئێریترە لە پلەکانی دووەم و سێهەمدا ناویان هاتووە.
ئەمریکا وەک گەورەترین ئابوریی جیهان لە پلەی دوانزەیەمین قەرزداری جیهاندایە.
ئیتالیا لە پلەی 5، بەحرەین لە پلەی 15، ئیسپانیا لە پلەی 18، فەرەنسا لە پلەی 19، بەریتانیا لە پلەی 23، ئەڵمانیا لە پلەی 71 و چین لە پلەی 51 ی جیهاندا بووە و ڕێژەی قەرزەکانیان لە ئێران زیاتر بووە.
لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی قەرزەکانیان بەراورد بە ئێران کەمتر بووە، دەتوانین ئاماژە بە وڵاتانی سوید، تورکیا، ئیمارات، سعوودیە، ڕووسیا و کوێت بدەین.
حکومەتی ماکائۆ لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدا ناوی هاتووە و ڕێژەی قەرزەکانی لە ساڵی 2022 سفر بووە./.