بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆیی بە مەبەستی دۆزینەوەی تەقەکەرەکە، بینایەکیان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح گەمارۆ داوە.
وتەبێژی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستیش لە قودسی داگیرکراو وتی کە ئەنجامدەری تەقەکردنەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلێکی زایۆنیستەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح بووەتە ئامانجی تەقەکردنی ئەو فەڵەستینییە و دوو کەس بریندار بوون و ئەنجامدەری چالاکییەکەش هەڵهاتووە./.