بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جانت یەلین ڕایگەیاند کە سزا و گەمارۆ ئابورییەکانی دژ بە ئێران و ڕووسیا و وڵاتانی دیکە لە لایەن ئەمریکاوە، هەژموونی دۆلاری ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە لە بەر ئەوەی کە وڵاتانی سزادراو هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەی دۆلار دەدەن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە ئەوەی کە ئێمە لە سزا داراییەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆڵی دۆلار کەڵک وەردەگرین، مەترسی زۆری هەیە، بەردەوامی ئەم سیاسەتە زیان بە هەژموونی دۆلار لە جیهاندا دەگەێنێت.
یەلین وتی کە بە دڵنیاییەوە ئێران، ڕووسیا و چین هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەی دۆلار لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و چالاکییە ئابورییەکاندا دەدەن.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە هەمان کاتدا وتی کە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ دۆلار هێندە ئاسان نییە و جێگیربوونی دراوێک لە سەر ئاستی جیهان پێویستی بە بازاڕی بەهێزی سەرمایە و سەروەری یاسا هەیە کە ئەستەمە هیچ وڵاتێک وەها ژێرخانێکی هەبێت./.