بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا جەختیکردەوە کە سوریا لە کاتێکدا کە لە بەرژەوەندی خۆیدا بێت، وەڵامی ڕژێمی زایۆنیستی دەداتەوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی نێودەوڵەتی جەزایر وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە تاوانەکانیەوە ناسراوە و کێشەکانی ئێستای سوریا و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پەیوەندی بە دۆسیەی فەڵەستینەوە هەیە.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە پاڵپشتی ئێمە بۆ گەلی فەڵەستین، وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
مێقداد وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەزانێت کە وەڵامی دەسدرێژییەکانی دەگرێتەوە و لە کاتێکدا کە لە بەرژەوەندیماندا بێت وەڵامی ئەو ڕژێمە دەدەینەوە./.