بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی لە چاوپێکەوتنی زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و شاندی یاوەری، وتی: هەڵوێستی فەرمی و جەماوەریی عێراق پاڵپشتییە لە پرسی فەڵەستین و مافی خۆڕاگریی لە بەرامبەر داگیرکارانی زایۆنیست.
حەلبوسی وتی کە عێراق دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و بە پەسەندکردنی یاسای بە تاوان ناساندنی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئەم هەڵوێستەی سەلماندووە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە کەمترین ئەرکی ئێمە پاڵپشتییە لە گەلی فەڵەستین و خۆڕاگرییەکەی و نابێت ئەم گەلە لە شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان بە تەنیا بێت./.