بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایری کرد و پەیامی بەشار ئەسەدی ڕادەستی ناوبراو کرد.
مێقداد پاش ئەو چاوپێکەوتنە وتی کە سوریا و جەزایر سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین تێڕوانینی هاوبەشیان هەیە.
سەرۆک کۆماری جەزایریش جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی وەک هەمیشە لە گەڵ سوریا دەمێنێتەوە و لە هەر هەلومەرجێکدا بە جێی ناهێڵێت./.