بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 15 ی نیسان لە بەشی کۆن و کرێکارنشینی شاری دۆبەی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە.
دەزگای بەرگری شارستانی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە لە نهۆمی چوارەمی بینایەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ” راس الشعبییە ” دا بووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لەو بینایەدا بوون.
بەیاننامەکە ڕۆژی یەک شەممە 16 ی نیسان بڵاو بووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە خاوەنی بیناکە ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ڕەچاو نەکردووە.
لەو ڕووداوەدا 16 کرێکار گیانیان لە دەستدا و 9 ی دیکەش بریندار بوون. هێشتا دیار نییە کە کرێکارەکان سەر بە کام وڵاتن./.