بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین ئەو جۆرە خواردنانەی ئازاری گەدە کەمدەکەنەوە، بریتین لە:
زەنجەفیڵ:
لەو ماددانە پێکهاتووە کە بەرگری لە هەوکردنی گەدە دەکات.
مۆز:
مادەی پریبایۆتیکی تێدایە، یارمەتی کۆکردنەوەی پاشەڕۆکانی ناو جەستە دەدات بە شێوەیەکی خێراتر.
کاربۆهیدراتەکان:
ئەو خواردنانەی کاربۆهیدراتەکانی تێدایە وەک شۆڤان، برنج، ئاردی شۆڤان، پسکیت و دانەوێڵەکان. لە بەر ئەوەی کە مادەی کاربۆهیدرات یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات بۆ ئەوەی کە خواردنەکان ئاسانتر هەرس بکات.
خواردنی دیکە:
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە مادەی پریبایۆتیکەکان، بەکتریای سوودبەخشیان تێدایە، یارمەتی کەمکردنەوەی دەردانی غازاتی گەدە و ڕێکخستنی جوڵەکانی ڕیخۆڵە دەدەن./.