بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باشترە چای سەفەری یان گیای دەرمانی بە کیسەکەوە بەکار بەهێندرێت بەڵکوو چاییەکەی ناوی دەربهێندرێت و بکرێتە ناو ئاوی گەرم لە بەر ئەوەی کە ژەهری دایۆکیسن دەتوێتەوە و دەچێتە ناو چاییەکە.
مەترسییەکانی ژەهری دایۆکیسن:
هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەیە.
هۆکاری تێکچوونی کاری هۆڕمونەکانی جەستەیە وەک ڕژێنی دەرەقی، پەنکریاس.
هەروەها هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر و نەزۆکییە.
لە لایەکی دیکەوە توانای بەرگری جەستە دادەبەزێنێت.
زیپکەی دەمووچاو و پێست زیاد دەکات و لە منداڵاندا دەبێتە هۆی دواکەوتنی دەرهاتنی ددان و نەخۆشی ددان و کەمبوونەوەی توانای مێشک./.