بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی شەممە سەردانی جەزایری کرد و لە فڕۆکەخانە لە لایەن ئەحمەد عەتاف وەزیری دەرەوەی جەزایر و نەمیز غانم باڵیۆزی دیمەشق لەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
مێقداد لە فڕۆکەخانەدا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ جەزایر هەموو کات هەبووە و پێویستمان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانە.
ناوبراو وتی کە سەردانەکەم بۆ جەزایر پیشاندەری تێڕوانینی ڕاستگۆیانەی سەرکردەکانی سوریایە بەرامبەر بەم وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە جەزایر لەم ساڵانەی شەڕ و قەیرانەدا پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێمەدا پاراستووە.
ڕاشیگەیاند کە لەم سەردانەدا پەیامی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕادەستی عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر دەکرێت./.