بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە لەم ڕۆژانەدا هێزەکانی داگیرکاری ئەمریکا سەدان تەن نەوتی سوریایان لە کێڵگەکانی جزیرە دزیوە.
ئاژانسی سانا هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەرچاوە ناوخۆییەکان لە ڕیفی ئەلیەعروبییە ڕایانگەیاندووە کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە 44 تەنکەری پڕ لە نەوتی دزراو لە کێڵگەکانی جزیرە، لە ڕێگای دەروازەی نایاسایی ئەلمەحمودییەوە بەرەو بنکەکانی خۆیان لە باکوری عێراق ڕۆیشتوون./.