بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر داهات حەوێزی بەم جۆرە باسی مەترسییەکانی بەپەلە نان خواردنی کردووە:
نەخۆشی شەکرە:
توێژینەوەیەکی پزیشکی باس لەوە دەکات کە بەپەلە نان خواردن مەترسی توشبوون بە شەکرە زیاد دەکات لە بەر ئەوەی کە خواردن بە خێرایی هەستی تێرنەبوون بە کەسەکە دەبەخشێت و بەمەش کەسەکە خواردنی زیاتر دەخوات و هاوسەنگی ئاستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسولین تێک دەچێت و دەبێتە هۆی شەکرە.
نەخۆشییەکانی دڵ:
بەپەلە نان خواردن مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، هەروەها خواردن بە خێرایی مەترسی بەرزەفشاری خوێن و چەوری خوێن زیاد دەکات.
قەڵەوی:
خواردن بە خێرایی واتە خواردنی بڕێکی زۆر، لە بەر ئەوەی کە گەیشتنی پەیامی تێربوون بە مێشک 20 دەقەی پێویستە بۆیە هەتا خێراتر نان بخورێت مەترسی قەڵەوی زیاتر دەبێت.
ترشەڵۆکی گەدە:
خواردنی بەپەلە و قوتدانی پارووی نەجوراو دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەدە و هەرس نەکردن و قەبزی و سک باکردن.
ژەهراویبوونی خواردن:
کاتێک بەپەلە نان دەخورێت بە تایبەت لەفە و خواردنی فاست فود، زۆر هەست بە تامی خواردنەکە ناکەیت، واتە ئەگەر خواردنەکەش تێکچووبێت زۆر هەستی پێناکەیت و دوور نییە تووشی ژەهراویبوونی خواردن بیت./.