بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی العربی الجدید لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک کە بە تایبەت ناوی بردوون، ڕایگەیاندووە کە شاندێکی بزوتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ یەک شەممە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی حەجی عەمرە سەردانی سعوودیە دەکەن.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و ئەمڕۆ دەگاتە سعوودیە.
موسا ئەبومەرزوق بەرپرسی پەیوەندییەکان، زاهیر جەبارین بەرپرسی نووسینگەی دیلەکان و کەمئەندامان و خالید مەشعەل سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی سنورەکانی فەڵەستین، لە ڕیزی ئەندامانی ئەو شاندەدا دەبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بزوتنەوەی حەماس تا ئێستا ڕاگەێندراوێکی لە سەر سەردانەکە نەبووە.
ساڵی 2015 شاندێکی حەماس سەردانی سعوودیەی کرد بەڵام سەردانەکە ئەنجامێکی نەبوو./.