بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوونی حجابی کرلانقلیچ باڵیۆزی نوێی تورکیا، پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە گەڵ تورکیا بە دێرین، پتەو و ڕیشەیی ناو برد و وتی کە سەرەڕای هەوڵی ناحەزان، وڵاتانی ئیسلامی دەبێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەیوەندییەکانیان لە سەر بنەمای هاوبەشییەکان بەرفراوانتر بکەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستینی بە خاڵی هاوبەشی سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی ناو برد و وتی: بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، خواستی گەلانی موسڵمانە لە کاربەدەستانی خۆیان، هەر بۆیە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بە هاوئاهەنگی ڕوبەڕوی تاوان و دڕندەیی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ببنەوە.
باڵیۆزی نوێی تورکیاش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی و ئامادەبوونی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکانی تاران و ئەنکەرەی بە برادەرانە و دۆستانە ناو برد و وتی: دڵنیایی دەدەم کە سەرجەم هەوڵەکانم بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان و زیاترکردنی ئاڵوگۆڕەکان و پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بەکار بێنم./.