بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانیی قودس لە بەغدا جەختیکردەوە کە قودس بۆ گەلانی موسڵمان و عەرەبی گرنگییەکی زۆری هەیە.
ناوبراو وتی: ئیمام خومەینی (رە) پێشبینی ئەمڕۆی دەکرد هەر بۆیە جەختیانکردەوە کە ئامانجی فەڵەستین، ئامانجی عەرەبی و ئیسلامی بێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر وتی: ئێمە نابینین کە کێبڕکێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەبێت بەڵام ئامانجی گەلی فەڵەستین پارێزراوە و بەردەوامیشە.
عامری وتی کە ئێمە دەبێت بەڵێن بە گەلی فەڵەستین بدەین کە پاڵپشتی لەوان بکەین و بەوان دڵنیایی بدەین کە ئاڵای ئازادی قودس لە عێراقەوە هەڵدەکرێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی دەزانێت ئاڵای ئازادی قودس لە عێراقەوە هەڵدەکرێت و بۆ ئەمەش دوژمنایەتی عێراق دەکات بەڵام من دڵنیام کە بە یارمەتی خودای گەورە دەچینە قودس./.