بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی قودس لە شاری ئەسفەهان بە ئاماژە بە شکستەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: شوێنکەوتووانی ئەمریکا چیدی لەو ناترسن، لە عێراق شکستی هێنا، لە بەشێک لە سوریا بێ کاریگەریی سیاسی ماوەتەوە، لە شەڕی یەمەن بەرامبەر بە ئەنساروڵڵا و بۆ پاڵپشتی لە سعوودیە هیچی پێنەکرا و لە ئاکامدا شەڕی یەمەن بە زاڵبوونی سیاسی و سەربازی ئەنساروڵڵا دوایین قۆناغەکانی تێپەڕ دەکات.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ئەمریکا نەک ئەوەی کە نایەوێت، بەڵکوو ناتوانێت پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی بکات، هەروەها بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی موڵەتی بینینی سەرۆک کۆماری ئەمریکایان نییە، کە واتە شکستەکانی زایۆنیستەکان هێندە زۆرە کە ئەو پەیوەندییەی تێکداوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پووکاوە و بەرەو لەناوچوون دەڕوات و لە ڕووخان نزیک بووەتەوە و یەکەم هێمای ئەم لاوازییەش ئەوەیە کە لە ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی سیستەمێکی سیاسی جێگیر نییە و ئەو سیستەمەی بە تەواوی لە کار کەوتووە، سەرۆک وەزیران وەزیری شەڕ لە پۆستەکەی دوور دەخاتەوە و دواتر بە ناچار دەیگەڕێنێتەوە.
فەریق حوسێن سەلامی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی چەندین قەیرانی گەورە بووەتەوە، قەیرانی سیاسەتی دەرەوە کە بەرەو پەراوێزکەوتنی تەواو دەڕوات، قەیرانی دیکە ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانە، هەروەها قەیرانی شکستی حکومەت بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری و ناڕەزایەتییەکان.
وتیشی کە قودس ڕێگای ئازادی خۆی تێپەڕ دەکات، فەڵەستینییەکان کە پێشتر تەنیا بەرگرییان دەکرد ئێستا ئاسۆی بەردەم ئەوان ماڵ و خاکی داگیرکراوە کە گەنجان بانگهێشتی ئازادی دەکات و ئەمەش لە ڕاستی نزیک بووەتەوە./.