بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس بە ناونیشانی ” مینبەری قودس ” ڕایگەیاند کە فەڵەستینییەکان و بەرەی خۆڕاگری تا کاتی ئازادکردنی فەڵەستین و قودس و دەرکردنی تەواوی داگیرکاران لە سەر ئەم خاکە، درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.
ناوبراو وتی: ئێمە لە ڕۆژی قودس جەخت لەوە دەکەینەوە کە گەلی ئێمە یەکێکە و پەیامەکەشی یەک پەیامە و قودس ناونیشانی سەرکەوتنی ئێمە دەبێت، سەرجەم بەشەکانی بەرەی خۆڕاگری جەخت لە سەر بەردەوامی ئەم ڕێگایە تا سەرکەوتنی کۆتایی دەکەنەوە و ئاڵای خۆڕاگریش لە هەر شوێنێک هەڵکراوە.
نەخالە وتی: دیمەنی تاوانەکانی زایۆنیستەکانی مرۆڤکوژ لە مزگەوتی ئەقسا بۆ سەلماندنی ڕاستییەکانی ئێستای ئەم ڕژێمە دەتوانێت سەرجەم عەرەبەکان و موسڵمانانی جیهان و تەنانەت گەلانی دیکە بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی فەڵەستین و تاوانەکانی زایۆنیستەکان هان بدات./.