بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە شاری تاران بە بەشداری بەرچاوی خەڵک بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و بە درووشمی ” فەڵەستین تەوەری یەکڕیزی جیهانی ئیسلام، قودس بەرەو ئازادی ” بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە هاوکات لە گەڵ تاران، لە زیاتر لە هەزار شار و گوندی ئێران بەڕێوەچوو.
ڕۆژی جیهانی قودس لە وێستگەی 44 ساڵەیی خۆی بووەتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ گەلی فەڵەستین و ئازادکردنی قودس پیرۆز.
بەشداربووان بە درووشمەکانی وەک ” مردن بۆ ئیسرائیل ” و ” مردن بۆ ئەمریکا ” ئاڵای ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان سووتاند و نەفرەتی خۆیان لە شەیتانی گەورە و ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی ڕاگەیاند.
ئێرانییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕژانەوە سەر شەقامەکان تا بە بەشداری و یەکڕیزی خۆیان، جەخت لە سەر بەردەوامی پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و سڕینەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە نەخشەی جیهان بکەنەوە.
لە ڕێپێوانەکەی شاری تاران ئاڵای ژمارەیەک لە وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری و هەروەها ئاڵای حزبوڵڵای لوبنان، بزوتنەوەی حەماس، جیهادی ئیسلامی، فاتمیون، زەینەبیون، حەشدی شەعبی و ….. لە سەر دەستی خەڵک هەڵکرابوون.
ڕێپێوانەکەی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ئێران پیشاندەری ئەوەیە کە خەڵک سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 44 ساڵ، هێشتا پابەندن بە کۆماری ئیسلامی ئێران و پەیام و ڕێنماییەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ناونانی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک ڕۆژی پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین./.