بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی بەشداریی لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە شاری تاران، وتی: ئازادیی قودسی پیرۆز زۆر نزیکە.
ناوبراو وتی کە بەشداری موسڵمانان لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانیی قودس پیشان دەدات کە لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی و ئازادیی قودس زۆر نزیک بووەتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە گەلی فەڵەستین دەزانن تەنیا نین و پاڵپشتی لەوان دەکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وتی: پەیامی بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، ڕاگەیاندنی یەکڕیزی گەلانی موسڵمانە و ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە، ئاسایشی ئەو ڕژێمە دابین ناکات./.