بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەمیرە موسەوی بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئازادیخوازانەی ڕێبەرانی ئێران بۆ مسۆگەربوونی مافەکانی گەلی فەڵەستین، وتی: بەرزبوونەوەی ورەی شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازانەی خۆڕاگریی دژ بە داگیرکاری لە جیهان، ئەنجامی ئەو متمانە بەخۆبوونەوەیە کە ڕۆژی جیهانیی قودس بۆ خەباتگێڕان و ئازادیخوازان بە دیاریی هێناوە.
ناوبراو وتی: ڕۆژی جیهانیی قودس هەر ساڵ زیاتر لە ڕابردوو هێز و کاریگەری خۆی پیشان دەدات و بە جیدی هەوڵ بۆ ئازادکردنی قودسی پیرۆز دەدرێت.
موسەوی وتی: ئێمە ئێستا کاریگەرییەکانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە هەموو ڕوویەکەوە دەبینین بە تایبەت بەو هەموو قەیران و گۆڕانکارییە ناوخۆییانەی کە ڕژێمی زایۆنیستیی گرتووەتەوە./.