بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا پێشوازی کرد لە زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کە بە سەردانێک هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی قودس لە عێراقە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە سەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە و بڕیارە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی بە تایبەت سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هەروەها بڕیارە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس لە بەغدا وتارێک پێشکەش بکات.
ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، نەجەف و …. وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلی فەڵەستین بەڕێوە دەچێت./.