بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڤەنزوێلا بە تایبەت لە بواری وزە، سەردانی کاراکاسی کرد.
ناوبراو لە گەڵ پێدرۆ تلەچێئا وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا و هەروەها کۆمپانیا حکومی نەوتی ئەم وڵاتە کۆبووە.
ئێران و ڤەنزوێلا لە ساڵانی ڕابردوو پەرەیان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان لە بواری نەوت و تۆڕی پاڵاوگەکان داوە.
ئێران هەروەها چاودێری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گەورەترین کۆمەڵەی پاڵاوگەیی ڤەنزوێلای کردووە./.