بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە مسۆگەربوونی بەڵێنی خودایی بۆ ئازادکردنی مزگەوتی ئەقسا نزیک دەبینەوە.
ناوبراو وتی: دوژمنان بە تیرۆری شەهید سولێمانی هەوڵی ئەوەیان دەدا پرسی فەڵەستین لەبیر بکرێت و بەرەی خۆڕاگریش لاواز بێت بەڵام خوێنی پاکی ئەم شەهیدە گەورەیە بووە هۆی بەهێزبوون و بەردەوامبوونی پرسی فەڵەستین.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە بوونی گەلێک کە بڕوای بە ئامانجەکانی خۆی هەیە و هێزەکانی خۆڕاگری کە بۆ بەرگری لەم بیر و بڕوایە چەکی لە دەستە، بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرجەم هەوڵەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بۆ پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی هیچ سوودێکی نەبێت.
قەیس خزعەلی وتی کە لە ئێستادا بەرەو ڕێگایەک دەڕۆین کە ڕژێمی زاڵمی زایۆنیستی تەنانەت بە پاڵپشتی ئەمریکای تاوانبار بەرەو لەناوچوون دەڕوات./.