بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاماری نەخۆشە بیانییەکانی بڵاو کردووەتەوە کە لە ساڵی ڕابردووی کۆچی هەتاوی سەردانی ئەم وڵاتەیان کردووە.
بە پێی ئەو ئامارەش، لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی، یەک ملیۆن و 100 هەزار نەخۆشی بیانی سەردانی ئێرانیان کردووە.
لە ئێستادا لە 28 پارێزگای ئێران 233 نەخۆشخانە و سەنتەری تەندرووستی بۆ وەرگرتنی نەخۆشی بیانی ئامادە کراون.
لە سەدا یەکی توانای نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تەندرووستی ئێران بۆ وەرگرتنی نەخۆشی بیانی تەرخان کراوە.
ئێران بەنیازە تا دوو ساڵی داهاتوو ئەم ڕێژەیە بۆ لە سەدا 20 بەرز بکاتەوە./.