بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە کەناڵی المیادین، پاش سەردانی شاندێکی تەکنیکی سعوودی بۆ ئێران، بە هەمان شێوە شاندێکی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی نیسان گەیشتووەتە سعوودیە.
ئامانجی سەردانی شاندەکەی ئێران تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە ڕیاز و کۆنسووڵخانەکەی لە شاری جەدەیە.
هەروەها بڕیارە نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بکرێتەوە./.