بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند خویەک کە زیان بە تەندرووستی گورچیلەکان دەگەێنن، بریتین لە:
زیادەڕۆیی لە خواردنی ترشی و میوەی ترش، یان ترشیات و خۆراکە خۆشکراوەکان.
نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست کە گرنگە لە زستان دوو لیتر و لە هاوین سێ لیتر بخورێتەوە.
زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر.
بەرزی ڕێژەی پەستانی خوێن و شەکرە و کۆنتڕۆڵنەکردنی.
زیادەڕۆیی لە وەرگرتنی ئازارشکێن.
خواردنەوەی مادەی کحولی.
وەرزشنەکردن و زیادبوونی کێشی جەستە.
جگەرەکێشان.
میزنەکردن و هێشتنەوەی لە میزەڵدان سەرەڕای پێویستی بە توالێت./.