لێدوانەکانی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە چین سەبارەت بە پێویستی ڕزگاربوون لە هەژموونی ئەمریکا، تێڕوانینی تەنیا کەسێک نییە بەڵکوو بڕیارێکە کە کۆدەنگی ئەورووپییەکانی لە سەرە.
لەو کاتەوە کە ئەمریکا پێی ناوەتە ئەورووپا و بە سەر بڕیارەکانی ئەم وڵاتانەدا زاڵ بووە، گەلانی ئەورووپی بەردەوام ناڕەزایەتی خۆیان لە سەر دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و شوێنکەوتوویی ئەو وڵاتە پیشان داوە.
ئەورووپییەکان دەڵێن ئەمریکا وایکردووە کە هەست بەوە دەکەین وڵاتەکانمان لە لایەن واشنتنەوە داگیر کراوە.
ئەمڕۆ گۆڕانکاری زۆر لە ئاستی جیهاندا دەبینرێت، تاک جەمسەری ئەمریکا کۆتایی هاتووە و جیهانێکی چەند جەمسەری دەبینرێت، وڵاتانی ئەورووپی هەست بەوە دەکەن کە دەتوانن لەم جیهانەدا ڕۆڵی زۆریان هەبێت.
ئێستا کە ئەمریکا و هەژموونی لە سەر ئاستی جیهان بەرەو لاوازی دەڕۆن، وڵاتانی ئەورووپی هەوڵ دەدەن ڕۆڵ و کاریگەری خۆیان زیاتر پیشان بدەن، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ چین و لێدوانەکانی لە سەر ئەمریکا و دۆلار نموونەی ئەم سیاسەتەی ئەورووپییەکانە./.