بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڤیگدۆر لیبەرمەن وەزیری دەرەوەی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وتارەکەی شەوی دووشەممەی بنیامین نیانتاهۆ، وتی کە ئەم وتارە پیشانیدا کە ناوبراو کەسێکی شیاو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نییە.
لە لایەکی دیکەوە، یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەم وتارە پیشانیدا کە نتانیاهۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی لە دەست داوە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات.
بەنی گانتز وەزیری پێشووی شەڕی ئەو ڕژێمەش وتی کە وتارەکەی بنیامین نتانیاهۆ پێگەی ناوبراو بەهێز ناکات./.