بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی خۆڕاگری فەڵەستین شەوی دووشەممە لە بەرامبەر وتارەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هاتە دەنگ.
حەماس ڕایگەیاند کە وتارەکەی نتانیاهۆ گەلی فەڵەستین ناترسێنێت کە هێشتا شەڕی بەرگری لە ناسنامەی مزگەوتی ئەقسا دەکەن.
بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان، لە بەر ئەوەی کە کردەوەی تیرۆریستی داگیرکاران هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانە.
حەماس هەروەها ڕایگەیاند کە هەڕەشەکانی نتانیاهۆ لە دژی فەڵەستین، سوریا، لوبنان و ئێران ئەوەی پیشاندا کە ڕژێمی زایۆنیستی مەترسییەکە لە سەر تەواوی ناوچەکە./.