بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا بۆ دووەم جار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێرشی دڕندانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینییەکان بە توندی ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هێرشی سەر شوێنە پیرۆزەکان و خەڵکی بێ تاوان و توندووتیژی بەرامبەر بەوان، بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و پیشاندەری دڕندەیی زایۆنیستەکانە، هەروەها بوونی ئەم تاوانانە پیشان دەدات کە موسڵمانان بە هۆی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ڕوبەڕوی چ هەلومەرجێکی دژوار بوونەتەوە.
تاڵیبان وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانە، داوای لە موسڵمانان کردووە کە پاڵپشتی لە ماف و داواکاری فەڵەستینییەکان بکەن و ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی ئەم تاوانانە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بکەن./.