بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆشدارییەکەی خۆڕاگری فەڵەستین بە ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە هێرشی شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و وەڵامە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی خۆڕاگری وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تاوانەکەی بنیامین نتانیاهۆ لە مزگەوتی ئەقسا و لاوازبوونی بە هۆی قەیرانە ناوخۆییەکانەوە، وایکردووە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پەنا بۆ هەندێک بڕیار ببات کە ئەو بڕیارانە ڕوبەڕوی دژایەتی پارتە هاوپەیمانەکان بە تایبەت بن گویر وەک وەزیرە توندڕۆکەی ئاسایشی ناوخۆیی بووەتەوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئای 24 ڕایگەیاندووە کە بە پێی پرۆژەیەکی پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ، کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بڕیارە فەرمان بە پۆلیستی ئەو ڕژێمە بدات کە لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕێگری لە چوونی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا بکات.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەم بڕیارە ڕێگرییە لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
پاشەکشەی پارتی لیکود کاردانەوەی زایۆنیستە توندڕۆکانی بە دواوە بووە، ئەوانەی کە لەم کابینەیەدا هاوپەیمانی بنیامین نتانیاهۆن.
لە کاتێکدا کە پارتەکەی نتانیاهۆ پاشەکشەی لە هەڵوێستەکانی کردووە، پارتە توندڕۆکانی هاوپەیمانی پێیان وایە کە دەبێت گوشارەکان لە سەر فەڵەستینییەکان زیاتر بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی تووشی گەورەترین قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوخۆیی بووەتەوە./.