بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 9 ی نیسانی 2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، وێڕای پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان، ڕایگەیاند کە سیستەمی جیهانی لە بەرژەوەندی بەرەی خۆڕاگری و دژ بە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پیشاندەری لاوازی و بەرەو لەناوچوونی ئەو ڕژێمەیە و داهاتوویەکی ڕوون چاوەڕوانی بەرەی خۆڕاگری دەکات.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها جەختی لە سەر گرنگی ڕێزلێنان لە یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە و وتی کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، پاڵپشتییە لە دەسەڵات و سەروەری سوریا.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش لەو وتووێژەدا بە هەمان شێوە پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لە سەرۆک کۆماری ئێران کرد و وتی کە ئەمڕۆ هێماکانی ڕووخان و هەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دەرکەتووە و ئەمەش ئەنجامی خۆڕاگری بە تایبەت خۆڕاگری گەلی فەڵەستینە./.